پیاوێك هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كه‌عبه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له‌وكاته‌ی زیاره‌تكارانی ماڵی خوا له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا سه‌رقاڵی ته‌وافكردن بوون به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا، پیاوێك خه‌ڵكه‌كه و پیاوانی ئاسایش تووشی شۆك ده‌كات كاتێك ده‌یه‌وێت به دیواری "كه‌عبه‌ی پیرۆز" بچێته سه‌ره‌وه‌و بگاته ده‌رگاكه‌ی و بیكاته‌وه".
رووداوه‌كه ئێواره‌ی هه‌یینی 10/8/2018 روویداوه‌و له ڤیدیۆكه‌دا دیاره كه پیاوه‌كه ده‌گاته ده‌رگای كه‌عبه و ده‌ستی ده‌گه‌یێنێته قوفڵه‌كه‌ی و ده‌یجووڵێنێ، به‌ڵام له‌وكاته‌دا جله‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌بێته‌وه‌و گیانی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش وا له یه‌كێك له پیاوانی ئاسایش ده‌كات به‌خێرایی خۆی بگه‌یێننه لای و به‌هێز له ده‌رگای كه‌عبه دووریبخاته‌وه.
پۆلیسی شاری مه‌ككه ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه قه‌ره‌باڵغی شوێنه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كاره قۆستبووه‌وه و ده‌ڵێن: "پاش ئه‌وه‌ی گوێیان له قسه‌كانی ئه‌و پیاوه گرتووه بۆیان ده‌ركه‌وتووه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی سه‌یره‌وه ده‌ناڵێنێ و دۆسیه‌كه‌یشیان ناردووه‌ته لای دواكاری گشتی تا یه‌كلایی بكاته‌وه".
شرطة مكة المكرمة:
— إمارة منطقة مكة (@makkahregion) ١٠ أغسطس ٢٠١٨
رجال الأمن يسيطرون على شخص قفز
إلى عتبة باب الكعبة المشرفة
.. اتضح أنه يعاني من اعتلالات نفسية وتمت
إحالة قضيته للنيابة العامة. pic.twitter.com/P7GmOPPQ9C