پاش ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵ كچه‌كه به به‌رد ده‌كوژن
k24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ویلایه‌تی "هارینا" له باكووری هیندستان، ئه‌مرۆ 15/5/2017 رایگه‌یاند" كچێك رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵ بووه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ری، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كچه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكراوه لای ده‌سه‌ڵاتداران سكاڵا له دژیان تۆمار ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كه‌للـه‌ی سه‌ریان به به‌رد تێكشكاندووه و كوشتوویانه".
ئاشوین شینفی، فه‌رمانده‌ی پۆلیس، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه" دوو كه‌س به تۆمه‌تی كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی له شاری "سۆنیاباد" ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ 6 كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی به‌شداربوون له‌و تاوانه به‌رده‌وامه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس ده‌ڵێت" كۆمه‌ڵێك پیاو، له نزیكی ماڵه‌كه‌ی له شاری سۆنیاباد، كچێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵانیان به ئۆتۆمبێل بردووه بۆ شارێكی نزیك به ناوی "رۆهتاك" و له‌وێ ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ری و ئه‌ویش یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ناسیوه‌ته‌وه".
بۆیه كاتێك كچه‌كه گوتوویه‌تی" سكاڵاتان له دژ تۆمار ده‌كه‌م، له‌و كاته‌دا ئه‌و كه‌سانه كه‌للـه سه‌ری ژنه‌كه‌یان به به‌رد شكاندووه‌و كوشتوویانه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" پێشتر دایكی ئه‌و كچه سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سانه تۆماركردووه، چونكه فشاری زۆری خستبووه سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌یانی بده‌نێ، به‌ڵام كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه".
توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی له هیندستان زۆر هه‌ستیاره، ساڵی 2012 له شاری نیودلهی كاتێك به كۆمه‌ڵ له ناو پاسیكدا ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌ر كچه قوتابییه‌ك، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی لێكه‌وته‌وه و داوایان له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كرد ژنان له توندوتیژی و ده‌ستدرێژی بپارێزن.
هیندستان دادگایی ئه‌و كه‌سانه به جیاوازتر له‌وانه ده‌كات كه تاوانی دیكه‌یان ئه‌نجامداوه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر ژنان، ده‌برێنه ئه‌و دادگایانه‌ی زۆر به زوویی بڕیار له كه‌یسی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ده‌ن. به‌ڵام توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سیكسی و هێرش كردنه‌س سه‌ر ئافره‌تان هێشتا به‌ربڵاوه‌و كه‌منه‌كراوه‌ته‌وه.