BBC ليستى مووچه‌ی بێژه‌ر و پێشكه‌شكاره دیاره‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی BBCى به‌ریتانی، بۆ یه‌كه‌مجار ليستى مووچه‌ی بێژه‌ر و پێشكه‌شكار و رۆژنامه‌وانه دیاره‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه، به مه‌به‌ستی نیشاندانی ئه‌وه جیاوازییه زۆره‌ی له نێوان مووچه‌ی ژنان و پیاوان هه‌یه له‌و وڵاته.
ماوه‌یه‌ك زۆره بی بی سی له‌ژێر گوشاردایه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی خاوه‌نی زۆرترین داهاتن له كه‌ناڵه‌كه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نوێێ كارگێڕی كه‌ناڵه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌ریتانیا، لیستی ناوه‌كان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی كارگێڕی ئه‌و كه‌ناڵه، نزیكه‌ی 96 كه‌س مووچه‌كانییان له سه‌رووی 150 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانییه ساڵانه (195 هه‌زار دۆلار)، نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی لیستی ناوه‌كانیش، بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری ژنن.
تۆنی هۆل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بی بی سی ده‌ڵێت: "ئێمه دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تین و ده‌مانه‌وێت ئه‌ستێره‌كان بهێنینه ئێره، ده‌مانه‌وێت باشترین و پێشكه‌شكار و په‌یامنێر له‌و ته‌له‌ڤزیۆنه كاربكه‌ن، ئێمه له بازاڕێكداین كه بازاڕی كێبڕكێیه".
بی بی سی، به یه‌كێك له تۆڕه زه‌به‌لاحه‌كانی راگه‌یاندن داده‌نرێت له جیهان و داهاتی ساڵانه‌شی ده‌گاته 4.8 ملیار دۆلار.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بی بی سی، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیداوه، له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2020، مووچه‌ی نێوان ژنان و پیاوان له‌و دامه‌زراوه، هاوتا بكرێت.
زۆرترین مووچه‌ی ساڵانه‌ی بێژه‌ر و پێشكه‌شكاره به‌ناوبانگه‌كانی بی بی سی، به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- كریس ئیڤانس، 2.2 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانیی.
2- گاری لاینكه‌ر، 1.8 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانی.
3- گراهام نۆرتن، 899 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
4- جێریمی ڤاین، 749 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
5- جۆن هه‌مفریس، 650 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
6- هیو ئێدواردس، 599 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
7- ستیڤ رایت، 549 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
8= كلاودیا وینكلمان، 499 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
8= مات به‌یكه‌ر، 499 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
9= نیكی كامپبێڵ، 449 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
9= ئاندرو مار، 449 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
9= ستێفن نۆلاند، 449 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
9= ئالان شیره‌ر، 449 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
9= ئه‌لێكس جۆنز، 449 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.
10- فیۆنا بروس، 399 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.