بە چەند رێگایەک پشکنین بۆ کوالیتی هێلکە بکە

چۆن دەزانین هێلکەکە خراپ بووە؟

K24 – هه‌ولێر:

هێلکە سەرچاوەیەکی سەرەکی پرۆتین و چەند کانزای دیکەی گرنگە، بەڵام پێشخواردنی دەبێت بە چەند رێگایەک دڵنیا بیتەوە کە هێلکەکە خراپ نەبووە یان کوالیتی باشە.

پشکنینی بۆن

ئەگەر هێلکەکە بۆنێکی ناخۆش هەبوو لە کاتی کردنەوەی، ئەوا هێلکەکە خراپ بووە، ئەمەش رێگایەکی ئاسانە بۆ زانینی کوالیتی هێلکەکە.

دیمەنی هێلکەکە

ئەگەر هێلەکەکە پێش کوڵانی درزی تێدابوو، یاخود جۆرێک لە تۆز و پاودەر لەسەری بوو، یاخود توێکڵەکەی زۆر لووس بوبێت ئەوا هێلکەکە خراپ بووە.

نقوومبوونی هێلکە

یەکێک لە رێگا ئاسانەکانی پشکنین بۆ هێلکە، هێنانی پەرداخێک ئاوە.

هێلکەکە بخەرە ناو پەرداخێک ئاو، ئەگەر نقووم بوو، ئەوا  هێلکەکە فرێشە و تازەیە، بەڵام ئەگەر هێلکەکە بە تەواوی کەوتە سەر پەرداخەکە واتە سەر ئاو کەوت، ئەوا هێلکەکە کۆن بووە.

 

چەند هێلکەکە زیاتر سەر ئاو بکەوێت، تەمەنی هێلکەکە زیاترە
چەند هێلکەکە زیاتر سەر ئاو بکەوێت، تەمەنی هێلکەکە زیاترە

بەسەرچوون

هێلکە دەبێت رۆژی بەسەرچوونی لەسەر بێت، ئەگەرنا مەیکڕە.

کاریگەری خواردنی هێلکەی خراپبوو

ئەگەر کەسێک هێلکەی خراپ بخوات، دووچاری چەند نەخۆشییەکی وەکو سکچوون، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، رشانەوە و تێکچوونی گەدە دەبێت.

MedicalNewsToday