به ڤیدیۆ.. كاپتنی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر به سه‌رنشینان ده‌ڵێت دوعا بكه‌ن
- K24 هه‌ولێر:
گه‌شتێكی فڕۆكه‌وانی تایبه‌ت به هێلی ئاسمانی كۆمپانیای "ئێر ئاسیا" كه له شاری بێرسی ئوسترالیا به‌ڕێكه‌وتبوو بۆ مالیزیا، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كه، به ناچاری گه‌ڕایه‌وه هه‌مان شوێنی خۆی.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه به مۆبایل تۆمارییان كردووه، كاپتنی فڕۆكه‌كه له رێگه‌ی بڵندگۆوه داوا له سه‌رنشینان ده‌كات دوعا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی بگه‌نه‌وه شوێنی خۆیان.
به گوێره‌ی وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، كه له زاری سه‌رنشینێكه‌وه گواستوویه‌ته‌وه، كێشه‌ی ته‌كنیكی له بزوێنه‌رێكی فڕۆكه‌كه په‌یدابووه و نزیكه‌ی دوو كاتژمێر فڕۆكه‌كه له‌رزیوه.
فڕۆكه‌كه 350 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو و كاپتنی فڕۆكه‌كه‌ش ده‌یگوت: "ئه‌گه‌ری كه‌وتنی فڕۆكه‌كه زۆره و رزگاربوونمان كه‌وتووه‌ته سه‌ر هاوكاری ئێوه ".
دوای نزیكه‌ی دوو كاتژمێر، فڕۆكه‌كه به سه‌لامه‌تی له هه‌مان ئه‌و فڕۆكه‌خانه نیشته‌وه كه لێیه‌وه هه‌ڵفڕیبوو، كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران، كاری له پێشنه‌ی ئێمه‌یه".