كچه بێژه‌ره‌كه له‌سه‌ر هه‌واڵی كوژرانی هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
كچه بێژه‌رێكی عێراقی، له‌سه‌ر هه‌واڵی مردنی خۆی هاته ده‌نگ و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت "من نه‌مردووم وهێشتا ده‌ژیم".
ئه‌و كچه بێژه‌ره ناوی "لقا‌ء سه‌عد"ـه و بێژه‌ری كه‌ناڵی "السومریة"ـی عیراقییه و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ری گوایه له شوقه‌كه‌یدا كوشتوویانه، له یوتیوبه‌وه ده‌ركه‌وتووه‌و ده‌ڵێت "ئه‌و هه‌واڵه راست نییه و من له ژیاندام و نه‌مردووم".
كچه بێژه‌ره‌كه به "لۆلیتا" ناسراوه‌و له باره‌ی هه‌واڵی مردنی روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت "من له ژیاندام، ئه‌وه وێنه راسته‌كه‌یه"، ئه‌وه‌یشی بڵاوكراوه‌ته‌وه، گرته‌یه‌كی نواندنی كۆنه و په‌یوه‌ست بووه به پرۆگرامێكی تایبه‌ته‌وه".
لۆلیتا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات له باره‌ی ئه‌وه‌وه نووسیوویانه و به‌و هه‌واڵه دلگران بوون و په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه و له هه‌واڵیان پرسیوه.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و كچه بێژه‌ره پاش ئه‌وه هات، كه چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بڵاویانكردبووه‌وه كه "لۆلیتا" پاش ئه‌وه‌ی به چه‌قۆ لێیدراوه، به مردوویی له شوقه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.