گالاكسى نوێترين به‌رهه‌مى ده‌خاته‌ بازاره‌وه‌

نرخی نزیکەی 2000$ ئەمەریکیە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی گالاكسى فۆڵد (Galaxy Fld) نمایش کرد.

ئەم بەرهەمە نوێیە وەکو مۆبایلێکی ئاساییە، بەڵام وەکوو کتێب دەکرێتەوە و دەبێتە تەبلێتێکی 7.3 ئینجی، سامسۆنگ بۆ درووستکردنی شاشەی ئەم بەرهەمە چینێکی پۆلیمەری نوێ بەکارهێناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى شاشەیکی نەرمى هەبێت، کە 50٪ لە شاشەکانی دیکە ناسکترە.

گالاكسى فۆڵد، ئینتەرنێتی G5 لەسەرەو لە 26ى نيسانى داهاتوو، لە بازارەکان بڵاو دەبێتەوە، هەروەها چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە خێرایی ئینتەرنێت لە سەر ئەم مۆبایلە 10 ئه‌وه‌نده‌ خێراتر بێت بە نیسبەت مۆبایلەکانی ئێستای بازار، هەرچەندە ئەو کۆمپانیانە G5 لە ئەمساڵدا رەوانە دەکەن زۆر سنووردارە، ئەم مۆبایلە نرخی دوو بەرامبەر مۆبایلەکانی دیکەی سامسۆنگە و پێدەچیت نزیکەی 2000$ ئەمەریکی نرخی بێت و رکابەرێکی سەرسەختی کۆمپانیای ئەپڵە.

هەروەها سامسۆنگ هێدفۆنێکی وایرلێسی دروست کردووە بە بێ كێبڵ شەحن دەبێتەوە و ئەمە خاڵێکی بەرچاوە بە نیسبەت ئەیپادی ئەپڵ.

کۆمپانیای سامسۆنگ یەکێک لە گەورەترین بەرهمهێنەری مۆبایله‌ لە جیهان و نزیکە 1/5 بازاری جیهانی لە دەست دایە.

سەرچاوە:techspot