هۆكاری گڕگرتنی تاوه‌ره‌كه‌ی له‌نده‌ن ئاشكرابوو
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، هۆكاری گڕگرتنی تاوه‌ری گرینفیڵی له‌نده‌نی ئاشكرا كردووه، كه كه‌وتووه‌ته باكووری ناوچه‌ی كینسینگتۆنی رۆژئاوای له‌نده‌ن و به‌هۆی ئاگره‌كه‌ش 17 كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بیهایلۆ كیبید، 44 ساڵ، شۆفێری تاكسییه و له بنه‌ڕه‌تدا ئیسیوپییه، له شوققه‌ی ژماره 16 ی نهۆمی چواره‌م نیشته‌جێ بووه، باس له هۆكاری یه‌كه‌م كڵپه‌ی ئاگره‌كه ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگره‌كه به‌فرگری ماڵه‌كه‌ی بووه.
دراوسێیه‌كی ئه‌و شۆفێره، به‌ناوی مریه‌م ئاده‌م، كه له هه‌مان نهۆمه و له شوقه‌ی ژماره 14 نیشته‌جێیه، باس له‌وه ده‌كات، كیبید كاتژمێری 12:50 خووله‌ك له ده‌رگای ئه‌وانی داوه و باسی له‌وه كردووه كه ئاگرێك له چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ره‌تا ئاگره‌كه بچووك بووه و توانیویانه ئاگره‌كه ببینن، چونكه ده‌رگای شوققه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه و هیچ ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌كیش لێی نه‌داوه.
ئیشیتی میرید، كه هاوڕێی كیبیده به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هاوڕێكه‌ی تاوه‌ره‌كه‌ی جێهێشتووه، به‌ڵام تا ئێستاش له بارێكی ده‌روونی خراپدایه و تووشی شۆك بووه.
رۆژنامه‌ی "مه‌یل ئۆن لاین"ی به‌ریتیانیش نووسیویه‌تی: "كیبید دراوسێكه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستا باشتره، به‌ڵام له ئێستادا رێگه‌ی پێ‌نادرێت باس له هیچ شتێك بكات".
بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره به‌شێكی زۆری ئه‌و تاوه‌ره 27 نهۆمییه‌ی گرته‌وه، كه نزیكه‌ی ساڵێكه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و سیسته‌می سه‌لامه‌تی تاوه‌ره‌كه‌ش په‌ره‌ی پێدراوه و ئه‌و كاره‌ش نزیكه‌ی 10 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانی تێچووه.