له‌ ئينستاگرام كايلى و هێلكه‌يه‌ك شه‌ڕى لايكيانه‌

هێلکەکە خاوەن زۆرترین لایکە یان کایلی؟

K24 – هه‌ولێر:

کایلی جێنەر، خانمە نمایشکار و کەسایەتی تەلەڤزیۆنی ئەمەریکی، ساڵی پار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی بڵاوکردەوە و تۆمارەکانی شکاند و زۆرترین ڵایکی بۆ هات.

ئەو خانمە لە ئینستاگرام وێنەی لە دایکبوونی منداڵەکەی بڵاوکربووەو و تا سەرەتای ئەم ساڵ بە کۆکردنەوەی 18 ملیۆن زۆرترین ڵایکی بۆ هاتبوو، بەڵام پەیجێک وێنەی هێلکەیەکی ئاسایی داناوە و نووسیویەتی بزانین ئەم هێلکەیە ریکۆرد دەشکێنێت یان کایلی.

لە ماوەی 10 رۆژدا، نزیکەی 23 ملیۆن کەس لە جیهان ڵایکی هێلکەکەیان کردوو و تۆمارەکەی کایلیان پووچەڵ  کردەوە.

ڵایک و کۆمێنتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەو جۆرە کەسایەتییانە گرنگی زۆری هەیە چونکە هەم ناودارتر و هەم پارەیەکی زۆرتریان بۆ دەهێنێت کاتێک ریکلام بۆ کاڵایەکی بازرگانی دەکەن.

سەرچاوە: The New York Times

H.J