پۆليسى دارستان له‌ سلێمانى: دارستانه‌ سرووشتييه‌كان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى بڕينه‌وه‌دان

ھاووڵاتییان دەستیان كردووە بە بڕینی دار و زیان گەیاندن بە ژینگە
kurdistan24.net

K24 – سلێمانى:

پۆلیسی دارستان لە سلێمانی ھۆشداری دا لەوەی بەھۆی نەبوونی سووتەمەنی ھاووڵاتییان دەستیان كردووە بە بڕینی دار و زیان گەیاندن بە ژینگە، ھەروەھا ئاماژەى بۆ ئەوە كردووه‌، ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتییان بۆ خۆگەرمەكردنەوە پەنایان بردووەتە بەر داربڕین و زیاتر لە 60 كەسیش تا ئێستا دەستگیركراوە.