ته‌مه‌نى 83 ساڵه فێرى پرۆگرامسازى بووه
K24- هه‌ولێر
ماساكۆ واكميا، فه‌رمانبه‌رى خانه‌نشينكراوى بانكى يابانى له‌ته‌مه‌نى 83 ساڵيدا، په‌ره‌ى به‌تواناكانى خۆيداوه و به‌جۆرێك له‌بوارى پرۆگرامسازيدا خۆى فێرى چۆنييه‌تى دروستكردنى پرۆگرامى مۆبايل كردووه، هه‌ر بۆيه به‌يه‌كه‌م كه‌س داده‌نرێت كه بتوانێت له‌و ته‌مه‌نه‌دا پرۆگرام دروست بكات.
هۆكارى چوونيشى بۆ نێو بوارى پرۆگرامسازى، نه‌بوونى هيچ ئه‌پێكى ياريكردن بووه بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان، بۆيه بڕياريدا ئه‌و به‌ربه‌سته بشكێنێ و له بوارى پرۆگرامسازيدا كاربكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توانيويه‌تى ئه‌پێكى ياريكردن دروست بكات، كه بۆ سه‌رووى ته‌مه‌نى 60 ساڵى بگونجێت.
ئه‌و يارييه‌ى واكميا دروستيكردووه، گوازرشته له چه‌ند كه‌سايه‌تييه‌كى مێژوويى و فۆلكلۆرى يابانى كه ژيانى خانه‌واده‌ى كۆشكى پاشايه‌تى له‌سه‌رده‌مى ئيمپراتۆريه‌تى يابانى ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌رچاوه: هاف پۆست