توێژینەوەیەک کاریگەری نانی بەیانی لەسەر کێشی لەش ئاشکرا دەکات

ئایا خواردنی نانی بەیانی دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش؟

K24 – هه‌ولێر:

توێژینەوەیەکی نوێ رەتیدەکاتەوە خواردن نانی بەیانی پەیوەندی بە دابەزینی کێشی لەشەوە هەبێت.

پێشتر توێژەران شتی جیاوازیان دەگووت، هەندێک پێیان وابوو خواردنی نانی بەیانی سوودی هەیە بۆ قەڵەو نەبوون، هەندێکی دیکەش پێچەوانە بیریان دەکردەوە.

پزیشکان لە زانکۆی مۆناش لە شاری مێلبۆرنی ئوستوراڵیا توێژینەوەیەکی چڕیان ئەنجام داوە و تیاید گەیشتوونە چەند ئەنجامێک:

  • هیچ پەیوەندییەک لە نێوان خواردنی بەیانیان و دابەزاندنی کێش نییە.
  • ئەو کەسانەی نانی بەیانی ناخۆن، برسیتر نابن لەو کەسانەی کە نانی بەیانی دەخۆن.

هەروەها ئەوە ئاشکرا کراوە، خەڵک مێتابۆلیزمی (سووت و ساز)ی جیاوازی هەیە، خواردن یان نەخواردنی نانی بەیانی کاریگەری جیاواز لەسەر کەسەکان دروست دەکات، بۆ هەندێک کەس خواردنی زۆریش کاریگەری ئەوتۆی لەسەر زیادبوونی کێش نابێت.

توێژەران بە هەموو جۆرێک ئەوە رەتدەکەنەوە کە خواردنی نانی بەیانی ببێتە دابەزاندنی کێش، بەڵکو بە پێویستی دەزانن بۆ دەستخەستنی وزەی پێویست نانی بەیانی بخورێت، بەڵام بەشێوەیەکی سنووردار و پێویست.

Medical News Today

H.J