به‌ ڤيديۆ.. گرته‌ى سه‌ماى ئافره‌تێك ده‌سه‌ڵاتدارانى سعووديه‌ى توڕه‌ كردووه‌

ده‌سته‌ى گشتيى وه‌رزشى سعووديه‌، ده‌ستبه‌جێ بڕياريدا، ئه‌و يانه‌يه‌ى ئافره‌تان دابخات.

K24 – هه‌ولێر:

بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى سه‌ما و جوڵه‌ى ئافره‌تێك له‌ يانه‌يه‌كى وه‌رزشى تايبه‌ت به‌ ئافره‌تاندا ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ى نيگه‌ران و توڕه‌ كردووه‌.

ده‌سته‌ى گشتيى وه‌رزشى سعووديه‌، ده‌ستبه‌جێ بڕياريدا، ئه‌و يانه‌يه‌ى ئافره‌تان دابخات.

يانه‌ وه‌رزشييه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خۆرئاواى شارى ريازى پايته‌خت و كچه‌ ميدياكارى كوه‌يتى حه‌ليمه‌ بڵند تێيدا وه‌رزش ده‌كات و گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى ئه‌و بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه‌ ناوخۆييه‌كانى عه‌ره‌بستان، ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و گرته‌يه‌يان به‌ "ناشياو" و "نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ئاكارى گشتيى سعوودييه‌" وه‌سفكردووه‌.

ئ.ر