كاریگه‌ری چه‌ره‌زات له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ
K24- هه‌ولێر:
له توێژینه‌وه‌یه‌كی تیمێكی پسپۆڕانی سویدیدا، كه له‌سه‌ر 60 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته ئه‌نجامیانداوه، كاریگه‌ری خواردنی چه‌ره‌زات له‌سه‌ر كاركردنی دڵ و لووله‌كانی خوێن ده‌ركه‌وتووه.
ته‌مه‌نی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه له‌نێوان 45 بۆ 83 ساڵیدا بووه و بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ چاودێری ته‌ندرووستیان كراوه. له تۆماری چاودێری تویژینه‌وه‌كه‌دا 984 حاڵه‌تی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه تۆماركراوه، له‌ناویاندا 917 حاڵه‌ت كوشنده بوون و كه‌سه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌وره‌ها 7550 حاڵه‌تی هه‌ڵچوونی گوێچكه‌ڵه‌ی دڵ تۆماركراون، كه حاڵه‌تێكی نائاسایی لێدانی گوێچكه‌ڵه‌كانی دڵه.
تیمی پسپۆران چاودێری كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ به‌ڕێژه‌ی 20% له‌و كه‌سانه‌دا كردووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی خولاو چه‌ره‌زات ده‌خۆن. زانیاری ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه، ئه‌وانه‌ی مانگانه یه‌ك تا سێ جار چه‌ره‌زات ده‌خۆن، مه‌ترسی تووشبوونیان به هه‌ڵچوونی گوێچكه‌ڵه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی 12% بۆ 18% كه‌م ده‌بێته‌وه.
تیمی توێژینه‌وه‌كه هۆكاری ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، خواردنی چه‌ره‌زات كاریگه‌ری ئه‌رێنی "پۆزه‌تیڤ" له‌سه‌ر كاركردنی دڵ و لووله‌كانی خوێن هه‌یه، چونكه چه‌ره‌زات به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی چه‌ورییه سوودبه‌خشه‌كان و كانزا و دژه ئۆكسیده‌كان داده‌نرێت.
دڵی مرۆڤ له چوار ژووری جیاواز پێكهاتووه "گوێچكه‌ڵه‌ی راست، گوێچكه‌ڵه‌ی چه‌پ، سكۆڵه‌ی راست و سكۆڵه‌ی چه‌پ"، كاری گوێچكه‌ڵه‌كان وه‌رگرتنی ئه‌و خوێنه‌یه كه له به‌شه‌كانی له‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دڵ، هه‌رچی سكۆ‌ڵه‌كانیشه كه به‌شی خواره‌وه‌ی دڵ پێكده‌هێنن، فرمانی پاڵپێوه‌نانی خوێن بۆ به‌شه‌كانی له‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌كۆی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی سكۆڵه و گوێچكه‌ڵه‌كانیش ده‌گوترێت "سووڕی خوێن"، ئه‌ویش ده‌بێت به دوو به‌ش "سووڕی گه‌وره‌ی خوێن له‌نێوان دڵ و ئه‌ندامانی له‌ش" و "سووڕی بچووكی خوێن له‌نێوان دڵ و سییه‌كان".
H.B