کچێکی سعودی لەسەر باوەشکردن بە ماجد موهەندیس دوو ساڵ زیندانی دەکرێت

26 شەش هەزار دۆلاریا سزای دارایی دەدرێت

K24- هه‌ولێر:

لە کۆنسێرتێکی ماجد موهەندیس لە شاری تائیفی سەر بە پارێزگای مەککە لە وڵاتی سعودییە، ژنێک لەبەر زۆری خۆشەویستی بۆ ئەو هونەرمەندە دیارەی عەرەب، رادەکاتە سەر ستەیج و باوەشی پێدادەکات.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت، سەرەڕای هەوڵی رێگری پاسەوانان ، کچەکە خۆی دەگەیەنێتە گۆرانیبێژە عێراقییەکە و باوەشی پێدا دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کچەکە بە تۆمەتی هەراسانکردن دەستگیرکراوە و ئەگەر دادگا تۆمەتەکەی بەسەردا بسەپێنێت، ئەوا دەبێت نزیکەی 26 هەزار دۆلار وەک سزا بدات و دوو ساڵیش زیندانی بکرێت.

H.J