نۆكيا8 كێبڕكێى ئايفۆن7 و گالاكسى S8 ده‌كات
K24- هه‌ولێر
كۆمپانياى نۆكيا، رايده‌گه‌يه‌نێ به‌مه‌به‌ستى زيندوكردنه‌وه‌ى هێماى بازرگانييهكهيان به‌هاوكارى كۆمپانياى (HMD Global) جۆرێكى ديكه‌ى مۆبايلى زيرك، به‌ناوى (Nokia8 ) ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
دروستكردنى جۆرى ئه‌م مۆبايله له‌سه‌ر سيسته‌مى ئه‌ندرۆيده و كێبڕكێى ئايفۆن7 و گلاكسى S8 ده‌كات، له‌گرنگترين تايبهتمهندييهكانيشى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
- *به‌رگى مۆبايله‌كه بريقهداره له‌مادده‌ى ئه‌له‌منيۆم دروستكراوه‌و، شێوازێكى جوان و سه‌رنجڕاكێشى هه‌يه.
- *شاشه‌كه‌ى له‌جۆرىLCD به قه‌باره‌ى 5.3 ئينجه و كوالێتيهكى به‌رزى هه‌يه كه ده‌گاته 2560×1440 پێكسڵ.
- *كامێراكه‌ى لهماركهى Carl Zeiss كارل زايسى ئه‌ڵمانييه و 360 پلهيه.
- *تواناى كردنه‌وه‌ى په‌خشى راسته‌وخۆى هه‌ردوو كامێراى هه‌يه له‌يه‌ك كاتدا، واتا شاشه‌كه دابه‌ش ده‌كات بۆ دووبه‌ش، گواستنه‌وه‌ى وێنه‌ى هه‌ردوو كامێراكانى(به‌شى پێشه‌وه‌و پشته‌وه) تۆمار ده‌كات.
- *قه‌باره‌ى ميمۆرى ناوه‌وه‌ى 64 گێگابايت ده‌بێت.
وا بڕياره له مانگى ئه‌يلول/سێپته‌مبه‌رى داهاتوودا، بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه، نرخه‌كه‌شى 700 دۆلارى ئه‌مريكى ده‌بێت.
سه‌رچاوه: العربيه