تۆیۆتا دیزاینێکی نوێ بە کرۆلا دەبەخشێت

بەهاری ساڵی داهاتوو دەخرێتە بازاڕەوە

K24- هه‌ولێر:

تۆیۆتا کرۆلا، یەکێکە لە پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی جیهان و کۆمپانیای تۆیۆتاش لە مۆدێلی ساڵی 2020، دیزاینێکی جیاواز لە دروستکردنیدا بەکاردەهێنێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، لە ساڵی 1966ەوە، تۆیۆتا دەستیکردووە بە بەرهەم هێنانی کۆرۆلا و تاکو ئێستاش لە جیهاندا، 44 ملیۆن تۆیۆتا کرۆلا فرۆشراوە.

کرۆلا 2020 جیاوازی هەیە لە مۆدێلەکانی پێشووی، تۆیۆتا هەوڵیداوە دیزانێکی جوانتر لە دروستکردنیدا بەکاربهێنێت، بە گووتەی کۆمپانیاکە، ئەمجارە گۆڕانکاری لە لێخوڕینی کۆرۆلا کراوە و هەوڵدراوە  شوفێر زیاتر هەست بە ئاسوودەیی بکات، هەروەها لە رووی سوتەمەنییەوە، تێچویەکی کەمتری پێویستە.

بڕیارە بەهاری ساڵی ساڵی 2019، کرۆلا نوێکە بخرێتە بازاڕاوە و نرخەکەشی لە دەوری 19 هەزار دۆلار دەبێت سەرەتا.

H.J