موودارترين كچى جيهان چووه كه‌ژاوه‌ى هاوسه‌رگيرييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاترا سوسوڤانى ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه له 2010ه‌وه وه‌ك موودارترين كچى جيهان له لايه‌ن كتێبى گينيسه‌وه ده‌ستنيشانكرابوو، هاوسه‌رگيرى كرد.
رۆژنامه‌ى ميترۆى بريتانى بڵاويكرده‌وه، ئه‌و كچه كه خه‌ڵكى بانكۆكى پايته‌ختى تايله‌نده له منداڵييه‌وه تووشى نه‌خۆشييه‌كى ده‌گمه‌ن بووه و به هۆيه‌وه سه‌راپاى جه‌سته و رووخسارى به موو داپۆشراوه، جگه له له‌پى ده‌ست و بنى پێيان.
له چاخه‌كانى ناوه‌ڕاسته‌وه تا ئێستا زانراوه ته‌نيا 50 كه‌س تووشى ئه‌و جۆره نه‌خۆشييه بوونه.
له منداڵييه‌وه هه‌وڵيداوه له رێى لێزه‌ره‌وه خۆى له مووى جه‌سته‌ى رزگار بكات، به‌ڵام بێ سوود بووه.
سوسوڤان به هاوسه‌ركه‌ى ده‌ڵێت: "تۆ ته‌نيا يه‌كه‌م پياوى ژيانم نييه، به‌ڵكو خۆشه‌ويستى هه‌موو ته‌مه‌نمى".