ئافره‌تانى دووگيان له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره هێلكه بخۆن
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ ده‌ريخستووه، خواردنى هێلكه ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى له‌دايكبوونى پێشوه‌ختى كۆرپه‌له لاى ئافره‌تانى دووگيان.
هه‌روه‌ها ده‌ريشكه‌وتووه، خواردنى هێلكه سوودێكى زۆرى هه‌يه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى جاڕسبوون و هيلاكى و داهێزران.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێل، بڵاويكرده‌وه، توێژه‌ر و نووسه‌رى تايبه‌ت به بوارى خۆراك، كورديليا ودوارد، كه به‌شدارى له توێژينه‌وه‌كه‌دا كردووه، رايگه‌ياندووه، هێلكه بڕێكى زۆر له پرۆتينى پاقژى تێدايه و سه‌رچاوه‌يه‌كى خۆراكى ده‌وڵه‌مه‌نده و يه‌كێكه له سه‌رچاوه ده‌گمه‌نه‌كانى ڤيتامين دى و زۆر پێويسته له كاتى دووگيانيدا بخورێت.
هه‌روه‌ها گوتى: هێلكه بڕێكى پێويست له ترشه چه‌ورييه‌كانى تێدايه كه له زينده‌وه‌رى ئاويدا هه‌ن. كاريگه‌رى ئه‌رێنيان له‌سه‌ر زيادبوونى كێشى كۆرپه و كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسى له‌دايكبوونى پێشوه‌خته هه‌يه و راده‌يه‌ك بۆ داهێزرانى ئافره‌تان له كاتى دووگيانيدا داده‌نێت.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه، كاتێك مادده‌ى ئاسن له خوێنى ئافره‌تانى دووگيان كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌ست به ماندووبوون و ئاره‌ق ده‌ردانى زۆر ده‌كه‌ن، هێلكه رێگرى له كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاسنى خوێن ده‌كات.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، هێلكه زۆربه‌ى ئه‌و كانزا و مادده خۆراكييانه‌ى تێدايه كه بۆ ژنانى دووگيان زۆر پێويستن، له‌وانه: ئاسن، يۆد، ڤيتامين بى 12، ڤيتامين دى، ترشى فۆليك و كۆلين. به جۆرێك ته‌نيا يه‌ك هێلكه له سه‌دا سه‌د پێداويستييه‌كانى ڤيتامين بى 12 بۆ ژنى دووگيان دابين ده‌كات.
ڤيتامين بى 12، پارێزگارى له خانه ده‌مارييه‌كان ده‌كات و هه‌روه‌ها خڕۆكه سووره‌كانى خوێنيش ده‌پارێزێت و به‌هێزيان ده‌كات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش يه‌ك هێلكه 55 ميكرۆگرام ترشى فۆليك بۆ ژنانى دووگيان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ئ.ر