نرخی ئه‌م ئایفۆنه 95 ملیۆن دۆلاره
هەرگیز لە خۆت پرسیوە گرانبەهاترین مۆبایلەکانی جیهان کامانەن؟ تا ئێستا زانیوتە بەرزترین نرخی ئایفۆن ٦ و ئایفۆن ٦ پڵەس چەندە؟
به گوێره‌ی وێبسایتی ئایفۆنێك، به‌ناوی فالكۆن سوپه‌ر نۆڤا، FALCON SuperNova, گرانترین مۆبایله له جیهان، كه بە زێڕی عەیارە 24 داپۆشراوە، لەگەڵ ئەوەش بە گرانبەهاترين جۆری ئەڵماسی جیهان نەخشێندراوە و تێکەڵ بە زێڕەکە کراوە.
لە پشتەوەی ئایفۆنەکە پارچەیەکی گرانبەها و ده‌گمه‌نی ئەڵماسی په‌مه‌یی نەخشێندراوە، وێڕای ده‌گمه‌نی ئه‌و جۆره ئه‌ڵماسه‌ش، نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رزه.
تایبه‌تمه‌ندی ئایفۆنه‌كه‌ش، هاوشێوه‌ی ته‌واوی ئایفۆنه‌كانی دیكه‌یه له جۆری سیسته‌می كارپێكردن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیای ده‌كاته‌وه، ته‌نها رووپۆشه زێڕین و ئه‌ڵماسییه‌كه‌یه، وای كردووه ببێته گرانبه‌هاترین ئایفۆنی جیهان.
پیشەگەرەکانی ئەم مۆبایلە "FALCON SuperNova" لە هەمان مۆبایلی ئایفۆن ڤێرژنێكی هەرزانتریان داهێنا کە نرخەکەی 48 ملیۆن دۆلارە، ئەویش بە هەمان شێوەی بە زێڕ نەخشێندراوە، بەڵام رێژەی زێر و ئەڵماسەکەی کەمترە لەوەی پێشوو، هه‌روه‌ها له جیاتی ئه‌ڵماسی په‌مه‌یی، ئه‌ڵماسی شین و سوور و سه‌وز، له به‌شی پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه جێگر كراوه.