چەند نموونەیەکی دەگمەنی هاوڕێیەتی مرۆڤ و ئاژەڵ

ڤیدیۆکە 505 ملیۆن بینەری هەبووە

K24- هه‌ولێر:

ئاژەڵان هەمیشە بەشێکی گرنگبوون لە ژیانی مرۆڤدا، بەتایبەت ئەو ئاژەڵانەی ماڵین و سەودا و کاریان لەگەڵ ئێمە هەیە.

هەندێکجار مرۆڤ و ئاژەڵ هێند دۆستایەتییان پەرەدەسەنێت، دەبنە سەرچاوەی سۆز و خۆشەویستی بۆ یەکدی.

بۆ زۆرێک لە ئاژەڵدۆستان، ئاژەڵان ئاوێنەی سۆز و خۆشەویستی مرۆڤەکانن، واتە مرۆڤ چەند بەسۆز و میهرەبان بێت بەرامبەریان ئەوانیش هەمان هەستی سۆز و خۆشەویستییان دەبێت.

پەیجی لایف چەینجینگ ڤیدیۆس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا چەند نموونەیەکی کاریگەری پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ دەخاتەڕوو کە ئامانج لێی نەهێشتنی توندوتیژییە بەرامبەر بە ئاژەڵان.

ئەو ڤیدیۆیە، لە ماوەی ساڵێکدا، 505 ملیۆن تەماشاکەری هەبووە و 11 ملیۆن جاریش (شەیر) کراوە.

H.J