تووتییه‌ك تاوانێكی كوشتن ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له ئه‌مه‌ریكا تووتییه‌ك تاوانێكی كوشتن ئاشكرا ده‌كات، به گوێره‌ی میدیاكانیش، تاوانه‌كه كوشتنی پیاوێك بووه كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه كوژراوه، له ئێستاشدا ژنه‌كه ده‌ستگیركراوه.
گلێنا دورام 49 ساڵ، به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌ناوی مارتن دورام 46 ساڵ، دادگایی كرا و تاوانی كوشتنه‌كه‌ش، به تاوانی پله یه‌ك داده‌نرێت له یاسای ئه‌و وڵاته.
گلێنا پێنج گوللـه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه و كوشتوویه‌تی، دواتریش ئاراسته‌ی چه‌كه‌كه‌ی كردووه‌ته خۆی و ویستوویه‌تی كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی شكستی هێناوه.
تاكه شایه‌تحاڵی ئه‌و تاوانه‌ش، تووتی پیاوه‌كه بووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، تووتییه‌كه دراوه‌ته كریستینا كێله‌ر، كه هاوسه‌ری پێشووی پیاوه‌كه بووه، ژنه‌كه له باره‌ی ئاشكرا كردنی تاوانه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، تووتییه‌كه دوایین گوته‌كانی هاوسه‌ری پێشووی ده‌گوته‌وه به‌ر له‌وه ته‌قه‌ی لێبكرێت و بكوژرێت كه گوتوویه‌تی: "تكایه ته‌قه مه‌كه"، له‌گه‌ڵ چه‌ند گوته‌یه‌كی دیكه‌ی بكوژه‌كه.
به‌مه‌ش تۆمه‌تی كوژرانی پیاوه‌كه، دراوه‌ته پاڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دادگاش سزای زیندانیكردنی تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل