هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێكیان له‌ده‌ست پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی رزگار كرد
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر، گه‌نجێكیان له‌ده‌ست پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی رزگار كرد، كه له‌لایه‌ن دوو ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانه‌كانی رفێندرابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی هه‌ولێر به كوردستان 24ی راگه‌یاند، هێزێكی ئاسایشی هه‌ولێر، گه‌نجێكیان به‌ناوی (ره‌شاد جه‌بار خه‌یلانی)، له ژێر ده‌ستی پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی رزگاركردووه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی له شاری هه‌ولێر، گەنجێکیان بە ناوی (رەشاد جەبار خەیلانی) رفاندبوو و بردبوویانە ماڵی قوباد تاڵەبانی، دواتریش راسته‌وخۆ لەلایەن ئاسایشەوە بەدواداچوون کراوە و ده‌ركه‌وتووه گەنجەکە براوەتە ماڵی قوباد تاڵەبانی و ئازادیان كردووه.
ئ. م