كێشه‌ی "سێلفی مه‌یموونه‌كه" یه‌كلاكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی، وێنه‌گری خاوه‌نی وێنه‌ی "سێلفی مه‌یموونه‌كه" ململانێ یاساییه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا یه‌كلا كرده‌وه.
مه‌یموونه‌كه ناوی "نارۆتۆ"یه و له جۆری "ما‌كاك"ه و له ساڵی 2011 دوای ئه‌وه‌ی كامێرای ده‌یڤید سلاته‌ری وێنه‌گر ده‌ڕفێنێت، وێنه‌یه‌كی سێڵفی له‌و جۆره‌ی پێگرتووه، كه به شێوه‌یه‌كی رێككه‌وت رووداوه‌كه روویداوه و كامێراكه‌ی به پێكراوی ماوه‌ته‌وه و كه‌وتووه‌ته ده‌ست مه‌یموونه‌كه و دوگمه‌ی وێنه‌گرتنی داگرتووه.
به‌ر له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كامێراكه‌ش له‌لایه‌ن سلاته‌ر، مه‌یموونه‌كه ده‌یان وێنه‌ی خۆی به‌و شێوه‌یه و به رێككه‌وت پێگرتووه، كه یه‌كێكیان وێنه به‌ناوبانگه سێڵفییه‌كه‌یه.
دادگای ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكردووه‌ته‌وه، خاوه‌ندارێتی وێنه‌كه، بدرێته‌وه مه‌یموونه‌كه، له‌كاتێكدا رێكخراوی بێتا تایبه‌ت به مافی ئاژه‌ڵ، رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته مه‌یموونه‌كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی پێبدرێت.
دوای ئه‌وه‌ی دادگا داواكه‌ی رێكخراوی بێتای ره‌تكرده‌وه، وێنه‌گره‌كه به مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه یاساییه‌كه، بڕیاریدا له داهاتوو چاره‌كی داهاتی ئه‌و وێنه ببه‌خشێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كه، ئاماژه به‌وه كراوه، چاره‌كی داهاتی فرۆشتنی وێنه سێڵفییه‌كه، بدرێته ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه پارێزگای له ژینگه و ژیانی مه‌یموونه‌كه "نارۆتۆ"، ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: BBC