کاردانەوەی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لە کاتی دەستگیرکردنی دەنگی داوەتەوە

هاوشێوەی دایک و باوکی خۆی رادەستی پۆلیس دەکات

K24 – هه‌ولێر:

دوای ئەوەی دایک و باوکی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ هاوشێوەی دایک و باوکی دەستی بەرز دەکاتەوە و خۆی بەدەستەوە دەدات.

دایک و باوکی ئەو منداڵە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکا، بە چەکەوە دزییان لە دوکانێک کردووە و دواتر هەڵاتوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، کچەکە تەمەنی دوو ساڵە و پۆلیس دووچاری سەرسوڕمان بوون کە بەوجۆرە رەفتاری کردووە.

پۆلیس لەشوێنی رووداوەکە، رێگا بە دایکی ئەو کچە دوو ساڵە دەدات، لەباوەشی بکات و لای خۆی بیهێڵێتەوە.

جیا لەو کچە دوو ساڵە، کوڕێکی تەمەن یەک ساڵیش کە ئەندامی هەمان خێزانە لەناو ئۆتۆمبێلەکە بووە.

H.J