منداڵێك له قسه‌كردنی باوكی بێزار ده‌بێت و مۆبایله‌كه‌ی ده‌خاته ده‌ریاوه
K24 - هه‌ولێر:
له‌وانه‌یه ئه‌م باوكه له منداڵه 4 ساڵانه‌كه‌یه‌وه وانه‌یه‌ك فێربووبێت و خه‌ڵكی دیكه‌ش سوودی لێوه‌ربگرن. چونكه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ران له پیاوه‌كانیان بیزاربن به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی مۆبایل، به‌ڵام منداڵانی بچووك له‌وانه‌یه كاردانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت، چونكه فێرن ده‌بێت هه‌موو سه‌رنج و بایه‌خێك به‌وان بدرێت و ئه‌گه‌ر وانه‌بێت رۆژێك وه‌ك ئه‌و باوكه ته‌مه‌ن 34 ساڵانه‌یان به‌سه‌ر بێت به‌ده‌ست منداڵه‌كانیانه‌وه كه به‌رده‌وام خه‌ریكی مۆبایله‌كه‌یانن.
ئه‌و منداڵه سزای باوكی‌دا، باوكیشی ناوی تیماتی، راپه‌ری رووسییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌شتكردنیان به یه‌ختێك زۆر خۆی به مۆبایل و قسه‌كردن خه‌ریك كرد، كچه بچووكه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی لێ ده‌سێنێت و فرێی ده‌داته ناو ده‌ریاكه‌وه.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه پێده‌چێت دایكی منداڵه‌كه وێنه‌ی گرتبێت كه ئه‌ویش ئیلینا چیشكۆڤای ته‌مه‌ن 24 ساڵان بێت ده‌بینرێت، تیماتی باوكی كچه‌كه به ئیسراحه‌ت له‌سه‌ر یه‌خته‌كه دانیشتووه و به ته‌له‌فۆن قسه ده‌كات، كچه‌كه‌یشی له ته‌نیشیتی راوه‌ستاوه و به ئاوی كه‌نداوی سان ترۆپیه‌ی فه‌ڕه‌نسادا ده‌گه‌ڕێن. به‌ڵام ئه‌لیسا ئه‌و منداڵه 4 ساڵانه هه‌وڵده‌دات به باوكی بڵێت مۆبایله‌كه‌ی دابخات، باوكیشی هه‌ر به‌رده‌وامه له قسه‌كردن و داوا له كچه‌كه‌ی ده‌كات بێ ده‌نگ بێت تا قسه‌كانی ته‌واو بكات، منداڵه‌كه‌یش نیگه‌ران ده‌بێت و زۆر به ئاسانی مۆبایله‌كه له باوكی وه‌رده‌گرێت و ده‌یخاته ناو ده‌ریاكه‌وه.
ڤیدیۆكه له ئینستاگرامی تیماتی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و زیاتر له 6 ملیۆن كه‌س ته‌ماشایان كردووه. خه‌ڵكی زۆر قسه‌یان له‌سه‌ر ڤیدیۆكه كردووه، به‌ڵام زۆرترینیان ده‌ڵێن: "پێویسته دایكان و باوكان زیاتر بایه‌خ به منداڵه‌كانیان بده‌ن. هه‌ندێك كه‌سیش سه‌ركۆنه‌ی منداڵه‌كه‌یان كردووه و به منداڵێكی به‌ناز به‌خێوكراو ناویان بردووه.