ئه‌ردۆغان هاوكارێكی ده‌ناسێنێ
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه 25/8/2017، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه له توریته‌ر، وێنه‌یه‌كی خۆی و نه‌وه‌كه‌ی به ناوی "عومه‌ر ته‌یب" بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزێكن و ته‌ماشای نووسراوه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان له تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "هاوكاری ئه‌مڕۆم نه‌وه‌كه‌م عومه‌ر ته‌یبه".
ئه‌و تویته له ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێریكدا 18 هه‌زار لایكی بۆ هاتووه‌و 3 هه‌زار جاریش شه‌یركرداوه‌ته‌وه.
Bugünkü mesai arkadaşım torunum Ömer Tayyip pic.twitter.com/hN8Rwiyqq0
— Recep Tayyip Erdoğan (@RT_Erdogan) 25 August 2017
مانگی ته‌مووزی رابردووش، ئه‌ردۆغان به یاوه‌ری ئه‌مینه‌ی هاوژینی، ئاماده‌ی ئاهه‌نگێكی خه‌ڵاتكردنی قوتابیان بوون، كاتێك نه‌وه‌كه‌ی بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی قۆناغی سه‌ره‌تایی وه‌رگرت.
ئه‌وه یه‌كه‌مین جاریش نییه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وێنه‌ی خۆی و یه‌كێك له نه‌وه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌و پێشتریش وێنه‌یه‌كی خۆی و ئه‌حمه‌دی كوڕی ئیسرای كچی بڵاوكردبووه‌وه.