هۆكارى ساردى ده‌ستى ئافره‌تان ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وته‌يه‌كى باو هه‌يه ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ى ده‌ستى سارده دڵى گه‌رمه"، به‌ڵام توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا كرد.
له وه‌رزى زستاندا زۆرتر له پياوان، ئافره‌تان به ده‌ست ساردى ده‌ست و پێيانه‌وه ده‌ناڵێنن و وه‌ك زۆر جار خۆيان ده‌ڵێن، "به هيچ گه‌رم نابنه‌وه".
ئامۆژگارى توێژه‌ران بۆ ئافره‌تان ئه‌وه‌يه زۆرترين كات ده‌ستيان له گيرفانياندا بێت. بۆ منداڵانيش ره‌وشه‌كه به هه‌مان شێوه‌يه.
له زانكۆى كامبرێج، توێژينه‌وه له سه‌ر 114 كه‌س كرا و هه‌ريه‌كه‌يان بۆ ماوه‌ى 3 خوله‌ك ده‌ستيان له ناو ئاوى سارد راگرت.
ئه‌نجامى تاقيكردنه‌وه‌كه ده‌ريخست، ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى ماسولكه‌ى زياترن و رووبه‌رى ده‌ستيان گه‌وره‌تره زووتر ده‌ستيان گه‌رم ده‌بێته‌وه. گۆڕانكارييه‌كان له رێگه‌ى كامێراى وێنه‌گرتنى گه‌رمۆكه‌ييه‌وه تۆمار كراوون.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا، پێكهاته‌ى جه‌سته‌ى به‌شداربووان كه ته‌مه‌نيان له نێوان 18 تا 50 ساڵ بوو شيكرانه‌وه و له‌وانه رێژه‌ى چه‌ورى و ماسولكه‌كان و جوڵه‌ى جه‌سته‌يان.
تيمى شاره‌زايان پێكهاتبوو له چه‌ند زانايه‌كى بوارى ئه‌نسرۆپۆلۆحياى بايلۆجى و ستيڤانى باين، ئاماده‌كارى سه‌ره‌كى توێژينه‌وه‌كه‌يه.
باين ده‌ڵێن: ده‌ستگه‌وره‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ده‌ستيان بچووكه ماسولكه‌ى زۆرتريان له ده‌ستدا هه‌يه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى پاراستنى هاوسه‌نگى پله‌ى گه‌رمى ده‌ستيان.
گوتيشى: جه‌سته سيستمێكى ديناميكى هه‌يه و له رێگه‌ى ماسولكه‌كانه‌وه گه‌رمى بۆ جه‌سته به‌رهه‌مده‌هێنێت و هاوسه‌نگى پله‌ى گه‌رمى جه‌سته راده‌گرێت.