پیاوێك ناو له كچه‌كه‌ی ده‌نێت سعوودیه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا، هاووڵاتییه‌كی كوه‌یتی، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ وڵاتی قه‌ته‌ڕ، به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ته‌ی وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات و به‌حره‌ین له دژی ده‌وحه گرتوویانه‌ته به‌ر و ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ پچڕاندووه، ناوی له كچه‌كه‌ی نا قه‌ته‌ڕ و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش هاووڵاتییه‌كی قه‌ته‌ڕی ئۆتۆمبێله‌كی تۆیۆتا لاندكروزه‌ری گرانبه‌های مۆدێل 2017 به دیاری بۆ نارد.
ئه‌مڕۆش پیاوێكی سعوودی به‌ناوی ئه‌حمه‌د عنزی، وه‌ڵامی هاووڵاتییه قه‌ته‌ڕییه‌كه‌ی دایه‌وه و ناوی له كچه‌كه‌ی تازه له دایكبووه‌كه‌ی ناوه سعوودیه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س و به‌رپرسێكی سعوودی، دیاری‌یان به‌و هاووڵاتییه‌ی عه‌ره‌بستان نه‌به‌خشیوه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌حمه‌د عنزی كچه ساواكه‌ی له باوه‌شی هه‌ڵگرتووه و ده‌ڵێت: "وه‌ك وه‌ڵامێكی هاووڵاتییه كوه‌یتییه‌كه‌ی كه كچه‌كه‌ی ناونا قه‌ته‌ڕم، منیش ناوم له كچه‌كه‌م ناوه سعوودیه كه منداڵی یه‌كه‌ممانه".
شاهد الان الرد المزلزل من المواطن الشمري علي الكويتي
— متعب النومان (@meteb939) June 28, 2017
هنا التفاصيل : https://t.co/SWtrn1Fr4y#سعودي_يسمي_بنته_سِعوديه pic.twitter.com/ERE7kkPrr6
#سعودي_يسمي_بنته_سعوديه المواطن : احمد العنزي يسمي إبنته السعوديه . pic.twitter.com/zGb0eGqxB3
— العنزيّ . (@4w_hh) June 27, 2017