رونکردنەوە لەبارەی زیانەکانی خواردنی هێلکە دەدرێت

ئایا خواردنی هێلکە زیانی هەیە؟

K24- هه‌ولێر:

پسپۆران رەتی دەکەنەوە خواردنی هێلکە زیانی هەبێت، بەڵکو ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکەن خۆیان بکەنە هاوڕێی نزیکی هێلکە.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە خواردنی هێلکە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی کۆڵیسترۆڵ، بەڵام دامەزراوەی خزمەگوزاری نەتەوەیی تەندروستی حکومی بەریتانیا (ئێن ئێچ ئێس) رەتیدەکاتەوە هێلکە زیانی هەبێت.

ئەو دامەزراوە بەریتانییە ئەوە ناشارێتەوە کە هێلکە بڕێکی لە کۆڵیسترۆڵ تێدایە، بەڵام رۆژانە ئەو چەورییەی خەڵکی دەیخوات کۆڵیسترۆڵی زیاتری لە هێلکە تێدایە.

ئەمەش رەنگە وامان لێبکات بە رێژەیەکی زۆر هێلکە نەخۆین بەڵام گەر بەشێوەیەکی تەندروست بخورێت هێلکە سوودی زۆری هەیە.

بڕێکی زۆر لە ترشی ئەمینۆی تێدایە کە جەستە ناتوانێت بەرهەمی بهێنێت، هەروەها هێلکە سەرچاوەی پڕۆتین، ڤیتامین ئەی، دی، بی 2، بی12 و کانزاکانی فۆلات و یۆدە.

پسپۆران داوا لە هاووڵاتیان دەکەن رۆژانە هێلکە بخۆن و ئاسایشە لە هەر ژەمێکی خۆراک هێلکە بخورێت.

سەرچاوە: سکای نیوز

H.J