ته‌نووره كورته‌كه ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی " الإخبارية"ـی سعوودیه، رۆژی 18/7/2017 بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "پۆلیس ئه‌و ئافره‌ته سعوودیه‌ی ده‌ستگیركردووه كه تۆمارێكی ڤیدیۆیی خۆی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبووه‌وه‌و له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینریت له گوندێكی میژووی ناوچه‌ی ئه‌شیقه‌ری ریاز ،به كۆڵانه چۆڵه‌كاندا ده‌سوڕێته‌وه‌و ته‌نووره‌یه‌كی كورت و كراسێكی كردووه‌ته به‌ری و به‌شیكی سكی دیاره.
ڤیدیۆكه كه‌سانێكی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته كۆنه‌پارێزه (سعوودیه) تووڕه كردووه، به‌و هۆیه‌وه نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربریووه‌و (هاشتاگی) داوای دادگاییكردنی "العارضة خلود" خلودی نمایشكاریان به‌كار ده‌هێنا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناوه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر تۆڕی سناپ چات ئه‌و ناوه به‌كارده‌هێنێ.
به‌شێكی به‌كارهینه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ته‌نها به‌شێكی قاچی به رووتی یان ئه‌و به‌شه‌ی سكیان بڵاوكردبووه‌وه‌و ناڕه‌زاییان ده‌ربریبوو.
كه‌ناڵه سعوودییه‌كه له پێگه‌كه‌یان له تویته‌ر بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه "پۆلیسی ریاز ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیركردووه كه خۆی دانه‌پۆشتووه‌و به‌و شێوه‌یه ده‌ركه‌وتووه‌و ره‌وانه‌ی داواكاری گشتیان كردووه".
توێژه‌ریكی ریكخراوی هیومه‌ن رایتس ۆوچ له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ده‌ستگیركردنی "خلود مۆدێل" له سعوودیه یان سزادانی پێشیلكردنی مافی ئازادی را ده‌ربڕینه"، له كاتێكدا پۆلیس ده‌ستگیری كردووه‌و ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی كردووه.
شرطة #الرياض تضبط امرأة ظهرت بلباس غير محتشم في #أشيقر وتحيلها لـ #النيابة_العامة. #الإخبارية https://t.co/ZvbGU4Agnp pic.twitter.com/cv0ucAibch
— قناة الإخبارية (@alekhbariyatv) 18 July 2017
خلود مشتومڕێكی زۆری درووستكردووه، چونكه زنجیره‌یه‌ك ڤیدیۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و به جلوبه‌رگێكه‌وه ده‌گه‌ریت، كه داب و نه‌ریتی خه‌ڵكی سعوودیه قبوڵی ناكات.
محه‌مه‌د بن ئیبراهیم ئه‌لسه‌بر، گوته‌بێژی لقی سه‌رۆكایه‌تی گشتی ده‌سته‌ی " الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر"ـی ناوچه‌ی ریاز ده‌ڵێت "ده‌سته‌كه‌یان رێكارێك پێویست بێت ده‌یگرێته‌به‌ر،چونكه ئه‌وه سه‌رپێچییه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین تا رێوشوینی پێویست بگرینه به‌ر.