K24 – ههولێر:
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای راجستانی سەر بە وڵاتی هیندستان، سێ کەس بە سەختی برینداردەبن، بەڵام چەند کەسێک کە لە دوای رووداوەکە دەچنە سەر بریندارەکان، لە جیاتی یارمەتی و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، سێڵفیان لەگەڵ دەگرن.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی، ئەو سێ بریندارە بۆ ماوی یەک کاتژمێر و نیو لە شوێنی رووداوەکە بێ وەرگرتنی هیچ یارمەتییەک ماونەتەوە تاکو پۆلیس و تیمی فریاگوزاری گەشتوون، بەڵام درەنگ گەشتنی تیمی فریاگوزاری و فەرامۆشی خەڵکەکە، بووە هۆی گیان لە دەستدانی هەرسێ بریندارەکە.
وتەبێژی پۆلیس لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند: "ئەوە نامرۆڤانەیە، ئەوانەی لەوێ ئامادەبوون دەبوو یارمەتی بریندارەکان بدەن، بەڵام لە جیاتی ئەوە ڤیدیۆ و سێڵفییان گرتوون".
پۆلیسی شارەکە راشیگەیاند کە ئەوان لە ئێستادا بە دوای ناسنامەی ئەو کەسانە دەگەڕێن کە لە وێنەکان دەرکەوتوون.
H.J
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار