پیاوێكى ژاپۆنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بووكه‌ڵه هۆڵۆگرامییه‌كه‌ی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ژاپۆنی، ئه‌وه‌نده هۆگری بووكه‌ڵه هۆڵۆگرامییه‌كه‌ی بووه، كه‌وتووه‌ته داوی خۆشه‌ویستی، دواجاریش هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كرد.
ئه‌كیهیكۆ كۆندۆ، پیاوێكی ژاپۆنییه، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بووكه‌ڵه‌یه‌كی هۆڵۆگرامیدا كرد، بووكه‌ڵه‌كه له شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندییه و ته‌نها رووناكییه، به‌ڵام ئه‌و پیاوه هێنده هۆگری بووه، هه‌ستاوه بووكه‌ڵه‌یه‌كی له‌سه‌ر شێوه‌ی هۆلۆگرامه‌كه درووستكردووه و به فه‌رمی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كرد.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، دایكه‌كه‌ی ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئاماده‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوڕه تاقانه‌ی ببێت، كه له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن به‌ڕێوه‌چووه، هاوكات ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریشیان له په‌نجه كردووه.
ئه‌و پیاوه هه‌ر كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، ده‌چێته نزیك ئامێری هۆلۆگرامه‌كه و سڵاوێك له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، كه ناوی ناوه (هاتسو میكو)یه، ئه‌و هۆڵۆگرامه‌ش به‌خێرهاتنه‌وه‌ی پیاوه‌كه ده‌كات.
ئه‌و جۆره هۆلۆگرامه له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت كۆنێكت ده‌كرێت و ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێده‌گات كه رۆژانه بڵاوده‌بنه‌وه، یه‌كێك له‌وانه‌ش كه‌شوهه‌وایه، كه به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌و ئاژانسه ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك به‌خێرهاتنه‌وه‌ی پیاوه‌كه ده‌كات پێی ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ باران بوو، تۆ باشی؟".
VIDEO: 'Married' to a hologram. Akihiko Kondo's mother refused to go to her only son's wedding in Tokyo this month, but perhaps that isn't such a surprise: he was marrying a virtual reality character pic.twitter.com/hKEuITVFMI
— AFP news agency (@AFP) November 12, 2018