له مه‌كسیك "كلكی شه‌یتان" ده‌رده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی فیلمی "The Day After Tomorrow"، بۆ كۆتایهاتنی جیهان له مێشكدایه‌و پێتوایه به‌و شێوه‌یه كۆتایی به ژیان دێت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، ئه‌وه ئه‌م گه‌رده‌لووله‌ی له مه‌كسكیكداوه هه‌موو وێنه‌كه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ی ئه‌و گه‌رده‌لووله بڵاوكراوه‌ته‌وه و رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی نووسیوویه‌تی" ئه‌و ڤیدیۆیه راسته‌قینه‌یه و هیچ ده‌ستكارییه‌كی نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نمونه‌یه‌ك نیشان بدرێت.
له ڤیدیۆكه‌دا هه‌ورێكی گه‌وره به چاو ده‌بینرێت كه پێچ ده‌خواته‌وه‌و به خێراییه‌كی زۆر ده‌جوڵێته‌وه. ئه‌و گه‌رده‌لووله له لایه‌ن رۆژنامه‌ی La Opcion مه‌كسیكی به "كلكی شه‌یتان" ناوبراوه، هه‌ر چه‌نده پێشتر كه‌س ئه‌و ناوه‌ی نه‌بیستووه به‌ڵام پێده‌چێت ناوێكی گونجاو بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه مه‌كسیكییه گه‌رده‌لووله‌كه رۆژی 30/5/2017 له ویلایه‌تی شیواوای مه‌كسیكی روویداوه.