به ڤیدیۆ.. له په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌بێته شه‌ڕ
K24 - هه‌ولێر:
دوو ميوانى به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆیی، مشتومڕێكی توند له نێوانییان درووست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ده‌یكه‌نه شه‌ڕ و په‌رداخه ئاوه‌كه‌ی به‌رده‌میان له یه‌كتر ده‌گرن.
ته‌له‌ڤزیۆنی رووسیه‌لیه‌وم، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له كه‌ناڵێكی جیۆرجی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا دوو میوانی به‌رنامه‌كه، به‌ناوه‌كانی، ئیراكلی كاكابادزی و پسپۆڕی ئابووری ده‌یڤید نیبیردزی، ده‌بێته شه‌ڕیان.
دواتریش كارمه‌ندانی پشت كامێرا له ناو ستۆدیۆ نێوانگیریان ده‌كه‌ن و له یه‌كتر دووریان ده‌خه‌نه‌وه، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ش داوا له ده‌رهێنه‌ر ده‌كات، له جیاتی ئه‌و شه‌ڕه رێكلامێك په‌خش بكات.