بەرازێک دوای "کوشتنی" زیندوو دەبێتەوە

فێڵی له‌ راوچییه‌كان كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

کۆمەڵێک راوچی بەرازێکی کێوی "دەکووژن" و دەیخەنە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان، بەڵام بەرازەکە زیندوو دەبێتەوە.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەکی پێگەی ئەلیکترۆنی دەیلی مەیل، بەرازەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەیکاتە هەڵا و دەیەوێت بچێتە دەرەوە، راوچییەکانیش ناچار تفەنگەکانیان ئامادە دەکەن و دەرگای پشتەوەی بۆ دەکەنەوە تاکو پێش ئەوەی هەڵبێت، بە تەواوی بیکووژن.

بەڵام بەرازەکە خێرا باز دەدات و بەرەو ڕووی دارستانەکە هەڵدێت و گولەی راوچییە لیتوانیەکانیش نایپێکن.

هەندێک لە گیانداران لە کاتی هێرشکردنە سەریان، خۆیان وەک مردوو نیشان دەدەن تاکو خەم ساردی هێرشبەرەکەیان بقۆزنەوە و دەرفەتێک بۆ هەڵهاتن دروستبکەن، ئەم بەرازەش توانی ژیانی خۆی بەو جۆرە رزگار بکات.