ئيڤانكا ئه‌و وێنه مێژووييه‌ى بڵاوكرده‌وه كه پێى سه‌رسامه
K24 – هه‌ولێر:
ئيڤانكا تره‌مپ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017, له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر وێنه‌يه‌كى مێژوويى پادشاى كۆچكردوو عه‌بدولعه‌زيز ئالسعودى عه‌ره‌بستان و سه‌رۆكى كۆچكردووى ئه‌مريكا فرانكلين روزڤێڵتى بڵاوكرده‌وه.
ئيڤانكا له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: له ميانه‌ى گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى سه‌رۆك تره‌مپ كه هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجاميدا به‌م وێنه‌يه سه‌رسام بووم، كه له 1945 گيراوه و هه‌ريه‌ك له پاشا عه‌بدولعه‌زيزى سعووديه و رۆزڤێڵى سه‌رۆكى ئه‌مريكان و يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيانه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئيڤانكا و هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌يه‌كه‌وه سه‌يرى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ئه‌و دوو سه‌رۆكه ده‌كه‌ن، كه له 1945 ديدارى نێوانيان ئه‌نجامداوه.