به ڤيديۆ.. شێرێك كامێراى تيمێكى وێنه‌گر ده‌ڕفێنێت
K24 – هه‌ولێر:
له ناوچه‌يه‌كى پارێزراوى كينيادا، شێرێكى مێينه يه‌كێك له‌و كامێرايانه ده‌ڕفێنێت كه دانراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى سه‌رنجڕاكێشه، سه‌ره‌تا زۆر به سه‌رسامييه‌وه سه‌يرى كامێراكه ده‌كات و ده‌يه‌وێت گازى لێ بگرێت.
تيمێكى وێنه‌گرى تايبه‌ت به ژيانى سرووشتى ئاژه‌ڵان سه‌رقاڵى وێنه‌گرتنن و يه‌كێك له كامێراكانيان به شێوه‌ى كاتى به‌جێهێشتووه بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌ى جێگيريان لێيه‌وه ده‌ست بكه‌وێت.
شێره مێينه‌كه، كامێراكه له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات و ناچار تيمه‌كه شوێنى بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى لێى بستێننه‌وه و سه‌ره‌نجام ده‌توانن كامێراكه‌يان بدۆزنه‌وه.