به‌ ڤیدیۆ.. باران و ته‌رزه‌ی ئیستانبول ببینه‌

له‌ هه‌ندێك شوێن لافاو هه‌ستاوه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ و ته‌رزه‌، له‌ هه‌ندێك شوێنی ئیستانبول، لافاو هه‌ستاوه‌ و زیانی ماددی به‌ هه‌ندێك شوێنیش گه‌یاندووه‌.

له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌و شاره‌، رێگه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامه‌كان داخراوه‌ و ره‌شه‌با هه‌ڵیكردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری توركیا، پله‌ی گه‌رمی له‌ سه‌رووی 45 پله‌یه‌، به‌ڵام ئێستا له‌ ئیستانبولی توركیا پله‌ی گه‌رمی بۆ 25 پله‌ دابه‌زیوه‌ و بارینی بارانیش به‌رده‌وامه‌.