به هۆى گوێ پێنه‌دانه‌وه لوويه‌كى سه‌ر قوڕگى گه‌يشته ئه‌ندازه‌ى سه‌رى
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌كى هيندستان، دواى بيست ساڵ له ناڵاندنى به ده‌ست لوويه‌كه‌وه كه له‌سه‌ر قوڕگى درووست بووبوو، رازى بوو به نه‌شته‌رگه‌رى له‌و لووه رزگار بكرێت.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى به‌ريتانى بڵاويكرده‌وه، سوماى ته‌مه‌ن (55 ساڵ)، جوتيارێكى هيندستانه و به هۆى هه‌وكردنى غوده‌ى ده‌ره‌قييه‌وه، ماوه‌ى 20 ساڵه به‌ده‌ست لوويه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت كه له‌سه‌ر قورگ و له ژێر چه‌ناگه‌ى درووست بووه.
سوماى، له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى نه‌خۆشييه‌كه‌يه‌وه، گوێى پێ نه‌داوه و هه‌وڵى نه‌داوه سه‌ردانى پزيشك بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
رۆژ له دواى رۆژ لووه‌كه قه‌باره‌ى گه‌وره‌تر بووه تا ئه‌و راده‌يه‌ى بگاته قه‌باره‌ى سه‌رى و كێشى بگاته كيلۆيه‌ك و 400 گرام.
له نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى سه‌ركه‌وتوودا، پزيشكه‌كان توانيان له ماوه‌ى 3 كاتژمێر و نيودا ئه‌و لووه ببڕن و به ته‌واوى له‌سه‌ر قوڕگى سوما لاى به‌رن.
دواى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه سوماى رايگه‌ياندووه، ئه‌مه يه‌كه‌مجاره له ماوه‌ى 20 ساڵى رابردووى ژيانيدا هه‌ست بكات ئازارى نييه و ته‌ندرووستى باشه.
ئ.ر