دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌بواری سه‌ره‌تاكانی ژیان
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك زانا له تاقیگه‌ی لۆرێنزی نیشتیمانی له شاری بیركلی ئه‌مه‌ریكی، شوێنه‌واری ئاو و ئاوێته‌ی كیمیایی ئاڵۆزیان له‌سه‌ر پارچه پاشماوه‌كانی دوو نه‌یزه‌ك دۆزییه‌وه، كه به‌ر له دوو ده‌یه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی.
زانایان ده‌ڵێن، ئه‌وان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ته‌نانه‌ی له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌ونه سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان، هۆكاری درووستبوونی ژیانن له‌سه‌ر رووی زه‌وی.
تیمی زانایان چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر پاشماوه‌ی پارچه‌كانی ئه‌و دوو نه‌یزه‌كه كردووه، كه له‌ساڵی 1998 كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی. له پشكنینه‌كانیاندا له‌سه‌ر بلووره‌كانی خوێی به‌ردینی ناو ئه‌و پارچه نه‌یزه‌كانه تیشكی سینییان به‌كارهێناوه و، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له‌ناو بلووره‌كاندا ئاوێته‌ی ئاوی تێركراو به خوییه ئه‌ندامییه‌كان هه‌یه، وێڕای بوونی ترشه ئه‌مینییه‌كان، هایدرۆكاربۆنه‌كان و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ئاوێته‌ی گرنگ، كه رۆڵێكی گه‌وره‌یان له په‌ره‌سه‌ندنی بایلۆجی له‌سه‌ر رووی زه‌وی ده‌گێڕن و بنچینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ژیانن.
كوینی چان ئه‌ندامێكی تیمی توێژه‌رانه و ده‌ڵێت: "بلووره‌كانی خوێی شین كه قه‌باره‌یان دوو مللیمه‌تره، بنچینه‌ی ئاوێته و ره‌گه‌زه ئه‌ندامییه‌كانن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ژیان". هه‌وره‌ها گوتی، له مێژوودا بۆ یه‌كه‌م جاره كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی بایلۆجی هاوشێوه‌ی بنچینه‌كانی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی، له‌و پارچانه ده‌دۆزرێنه‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌مانه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی.
هه‌وره‌ها جه‌ختیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی پشكنینه‌كانیان، به‌ش و ئاوێته بایلۆجییه‌كانی ناو ئه‌و پارچه نه‌یزه‌كانه له سه‌رده‌مێكی نادیاردا درووست بوونه و، مێژوویان بۆ نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 500 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه شوێنی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی سیریس بێت، كه ده‌كه‌وێته خولگه‌ی هه‌سارۆچكه‌كانی نێوان مه‌ریخ و موشته‌ری.
زانایانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و دۆزینه‌وه نوێیه ئاماژه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، سه‌ره‌تاكانی ژیان له‌شوێنێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر بووبێت و، ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پارچه هه‌سارۆچكه و نه‌یزه‌كانه‌وه له هه‌ساره‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه بگوازرێنه‌وه، كه هه‌ڵگری ئه‌و ئاوێته كیمیایی و خوێ و ترشانه‌ن كه به بنچینه‌ی سه‌ره‌تاكانی ژیان ده‌ناسرێن.