"سامانی زۆر خاوه‌نه‌كه‌ی ئاسووده ناكات"
K24 - هه‌ولێر:
وارین به‌فێت، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاى "بێركشایه‌ر هاساوای"، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاته‌ی سامانێكی زۆر كه‌متری هه‌بوو، ئاسووده‌تر بووه له ئێستا كه سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه.
وارین به‌فێت، ئێستا خاوه‌نی 91.1 ملیار دۆلاره و له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له ریزبه‌ندی سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترینه.
به‌فێت دووپاتیده‌كاته‌وه، كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و زیادبوونی پاره له هه‌ژماری بانكی، ئاسووده‌یی زیاتر به خاوه‌نه‌كه‌ی نابه‌خشێت.
له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، له‌گه‌ڵ "سی ئێن بی سی"ی ئه‌مه‌ریكی، به‌فێت ده‌ڵێت: "خه‌ڵك واده‌زانێت موڵك و سامانی زۆر وایان لێده‌كات ئاسووده‌تر بن، به‌ڵام من ئه‌و كاته زۆر ئاسووده‌تر بووم كه خاوه‌نی 10 هه‌زار دۆلار بووم، چێژی زیاترم له ژیان ده‌بینی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر 100 هه‌زار دۆلارت هه‌بوو و ئاسووده نه‌بووی، هه‌رگیز وابیرنهكهیهوه كه بوویه خاوه‌نی ملیۆنێك دۆلار ئاسووده ده‌بیت، چونكه ئه‌مه هه‌رگیز روونادات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ملیۆنێك دۆلاریشت به‌ده‌ستهێنا، ئاسوودهییهكهت ون ده‌بێت كاتێك كه‌سێك ده‌بینی كه خاوه‌نی دوو ملیۆن دۆلاره".
وارين به‌فێت، ته‌مه‌ن 77 ساڵ، بازرگانێكی سه‌ركه‌وتوو و وه‌به‌رهێنێكی ئه‌مه‌ریكییه، ته‌واوی سامانه‌كه‌ی خۆی له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه په‌یداكردووه و هیچ سامانێكی له باوانییه‌وه بۆ جێنه‌ماوه.
ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئه‌مه‌ریكییه، دانی به‌وه‌داناوه، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی زۆرترین كۆمه‌كی دارایی پێشكه‌ش به رێكخراوه خێرخوازییه‌كان كردووه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی وێبسایتی "بانكینگ ریتز"، وارین ئاماده‌یه ئامۆژگاری پێشكه‌شی ته‌واوی ئه‌وانه بكات، كه ده‌یانه‌وێ به شوێن هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ودا بڕۆن.
وێبسایته‌كه باس له چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی ئه‌و بازرگانه سه‌ركه‌وتووه ده‌كات، بۆ بازرگانه گه‌نجه‌كان و تازه ده‌رچووانی زانكۆ و ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا وه‌به‌رهێنان له خۆته‌وه بكه به‌ر له هه‌ر شتێك".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خووڕه‌وشته خراپه‌كانت به زووترین كات بگۆڕه"، "خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی خۆت بزانه"، "بۆ به‌ده‌ستهێنانی شتێك كه پێویستت پێی نییه خۆ مه‌خه مه‌ترسییه‌وه".
ا. م