كاتێ چاوت هه‌ڵده‌گڵۆفى بۆچى ره‌نگى سه‌يروسه‌مه‌ره ده‌بينى
K24 – هه‌ولێر:
كاتێك گوشار له‌سه‌ر چاوت درووست ده‌كه‌يت و به ده‌ست هه‌ڵيانده‌گڵۆفى (ده‌يانپروێنيت) ره‌نگى نامۆ و سه‌رنجڕاكێش ده‌بينيت. هه‌ندێكجار ده‌ڵێى ديمه‌نى ته‌قينه‌وه‌ى هه‌ساره‌كانه.
ئه‌و ديارده سه‌يره راڤه‌ى زانستى بۆ كراوه و هه‌ر كۆنه‌وه ته‌نانه‌ت گريكه‌كان له باره‌يانه‌وه نووسيوه و ده‌قى پزيشكى له باره‌وه هه‌يه.
زانايان ئه‌و ديارده‌يان ناو ناوه فۆسفين (phosphine) و ئاماژه‌يه بۆ بينينى رووناكى به بێ ئه‌وه‌ى خودى رووناكييه‌كه گه‌يشتبێته چاو، يان چاو كرابێته‌وه و بيبينێت.
ئه‌و ديارده‌يه زۆرتر ئه‌و كاته رووده‌دات چاو هه‌ستى بينبينى بابه‌تيانه‌ى بۆ دروست بێت به هۆى وروژاندنى تۆڕى چاو و له حاڵێكدا كه چاويش داخرابێت.
له‌و كاته‌دا خاڵى ره‌نگاوره‌نگ و خه‌ياڵى له شێوه‌ى ئه‌ستێره‌ى بچووك ده‌رده‌كه‌ون، به تايبه‌تى كاتێك به ده‌ست خه‌ريكى پرواندن/ هه‌ڵگڵۆفينى چاوت بيت يان فشارى له‌سه‌ر درووست بكه‌يت.
هه‌رچه‌ند فشار له‌سه‌ر گلێنه زياتر بێت، خانه‌كانى تۆڕى چاو چالاكتر ده‌بن. وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشوازى له تيشكى رووناكى بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ى هه‌ڵه بۆ مێشك بڕوات و كه‌سه‌كه و هه‌ست بكات رووناكى ده‌بينێت.
هه‌ندێك حاڵه‌تى ديكه هه‌يه ده‌كرێت، له ميانيدا ئه‌ستێره ببينى، ئه‌وانيش وه‌ك هه‌ڵسانه‌وه‌ى خێرا و به په‌له و له ناكاو، يان خوراندنى لوت، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه په‌يوه‌ست نين به چاوه‌وه به‌ڵام ئاماژه‌ى هه‌ڵه به مێشك ده‌گه‌يه‌نن و مرۆڤ هه‌ست ده‌كات رووناكييه‌كى سه‌ير ده‌بينێت.