چوار هه‌زار ساڵه وێنه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی ئه‌م گۆڕه وه‌كو خۆی ماوه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر، گۆڕێكی نوێی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كانی ئاشكرا كرد، كه بۆ 4 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و دیواری ژووره‌كه به وێنه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ رازێنراوه‌ته‌وه.
زانایانی شوێنه‌وارناسی میسری ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، گۆڕه‌كه هی به‌رپرسێكی باڵا بووه به‌ناوی "خوی"، كه یه‌كێك بووه له خانه‌دانه‌كانی زنجیره فه‌رمانڕه‌وایی پێنجه‌م، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 25 تا 24ی به‌ر له زایین.
گۆڕه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كه به‌ناوی "سه‌قاره" له باشووری پارێزگای قاهیره، به گوێره‌ی وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كان، كه وه‌زاره‌تی شوێنه‌وار بڵاویكردوونه‌ته‌وه، تا ئێستاش وێنه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی سه‌ر دیواری گۆڕه‌كه، وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د موجاهید، سه‌رۆكی تیمی كنه و پشكنینی گۆڕه‌كه رایگه‌یاند، شوێنه‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ی پیتی "L"ـه، رێڕه‌وێكه و له‌وێوه ده‌چێته هۆڵێكی چاوه‌ڕوانی.
وه‌ك باسی ده‌كات، تابلۆی سه‌ر دیواره‌كان، وێنه‌ی "خوی"یه كه له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتووه و مێزێكیش له‌به‌رده‌میه‌تی، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌یته ناو شوێنه‌كه، ده‌رگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی خه‌نده‌قێكی هه‌یه، كه به گشتی ئه‌و جۆره خه‌نده‌قه ته‌نها له هه‌ره‌مه‌كان هه‌یه.
ئه‌و نیشانانه وایكردووه زانایان بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان "خوی" و كه به‌رپرسێكی باڵا بووه، له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌بووه، كه ناوی "جیدكار ئیسی" بووه و هه‌ڕه‌مه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته نزیك شوێنه‌كه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسری، گۆڕه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش پارێزگاری لێكراوه، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا راهیبێك به‌ناوی "بواح تی" سه‌رپه‌رشتی كردووه.
سه‌رچاوه: CNN Arabic
ئ. م