به‌ڤیدیۆ.. سه‌ركێشی سه‌ماكارێكی رووسی له به‌رزایێكی تۆقێنه‌ر
K24- هه‌ولێر:
سه‌ماكارێكی رووسی توانا و بوێرییه‌كانی له سه‌ماكردنێكی مه‌ترسیدار، سه‌ركێش و پاڵه‌وانیدا له ده‌وری ستوونی سه‌ر تاوه‌رێكی 16 نهۆمی له شاری فۆرۆنیجی رووسی پێشكه‌ش ده‌كات و له رێگه‌ی فلای كامه‌وه گرته‌ی جووڵه جه‌سته‌ییه‌كانی له‌و به‌رزاییه تۆمار ده‌كات.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی فلای كامه‌وه "فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان" گیراوه، ته‌واوی نمایشه‌كانی ماریا كۆرجینیفسكایای 18 ساڵی نیشان ده‌درێت، كه به‌وپه‌ڕی چاونه‌ترسییه‌وه سه‌ركێشی به ژیانی ده‌كات، كاتێك له ده‌وری ستوونێكی زۆر باریكی سه‌ر تاوه‌ره‌كه‌وه سه‌ما ده‌كات.
هه‌رچه‌نده وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا دیاره، ستوونه‌كه زۆر به باشی له سه‌ر تاوه‌ره‌كه جێگیر كراوه، به‌ڵام وه‌ك ماریا باسی لێوه ده‌كات، ئه‌مه مه‌ترسیدارترین نمایش بووه كه له ژیانی خۆی كردبێتی و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "كاتێك نمایشه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی شێ له‌و كاته‌دا، ستوونه‌كه له‌ره‌له‌ر و خڵیسكانێكی زۆری تێدا بووه".
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی"، سه‌ماكاره گه‌نجه‌كه ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی له مانگی ئابی ساڵی رابردووه‌وه تۆماركردووه، به‌ڵام گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی لای خۆی هێشتووه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواجار بڕیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی داوه.
پێشتریش ئه‌و سه‌ماكاره رووسییه به‌هۆی چه‌ندین سه‌مای سه‌ركێشه‌وه له شوێنه مه‌ترسیداره‌كانی وه‌ك پارچه سه‌هۆڵه‌كانی سه‌ر ده‌ریا و به‌رزه پرده‌كانی مۆسكۆ، ناوبانگێكی زۆری ده‌ركربوو.
H.B