سناپچات تايبه‌تمه‌ندييه سيحرييه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌پی سناپچات كه یه‌كێكه له پڕبه‌كارهێنه‌رترین ئه‌په‌كانی جيهان و كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌ناو گه‌نجاندا هه‌یه، به‌هۆی ئاسانی شێوه‌ی دانانی وێنه و كورته ڤیدیۆ و چات كردنه‌وه، ره‌نگه له‌مه‌ودوا ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نه‌مێنێت، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی به‌شی نامه‌ی ئه‌په‌كه.
له رێگه‌ی تویتێكه‌وه كۆمپانیای ناوبراو له تویته‌ری تایبه‌تی خۆیان ئاگادارییه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانیان ناتوانن نامه بنێرن و ئه‌م كێشه‌یه له‌مڕۆوه بڵاوبووه‌ته‌وه و ئێستا ئه‌وان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی هۆكار و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
يه‌كێك له هۆكاره‌كانى به‌ربڵاوى په‌يوه‌نديكردن له رێگه‌ى ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه گه‌نجان زياتر متمانه‌يان به چاتكردن و نامه‌گۆڕينه‌وه هه‌بوو تێيدا به‌و پێيه‌ى ته‌مه‌نى مانه‌وه‌ى نامه و وێنه و گرته ڤيديۆييه‌كان كورت بوو.
له‌ده‌ستانی به‌شی نامه‌ی سناپچات بووه‌ته هۆی گله‌ییكردنی به‌كارهێنه‌رانی و له رێگه‌ی تویته‌وه ده‌نگیان ده‌گه‌یه‌ننه كۆمپانیاكه و هێشتا سناپچات هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و به‌ڵێنی چاكبوونه‌وه‌ی به به‌كارهێنه‌رانی نه‌داوه.