گووگڵ ماپس ژوانی نهێنی ژنێک ئاشکرادەکات
K24 – ههولێر:
پیاوێکی خەڵکی پیرۆ بە رێککەوت وێنەی ژنەکەی لەگەڵ پیاوێکی دیکە لە خزمەتگوزاری گوگڵ ماپس دەبینێت و تەڵاقی دەدات.
گوگڵ ماپس لە رێگەی وێنەی سەتەلایت رێگات دەدات نەخشەی جیهان بەو شێوەی هەیە ببینی، بەجۆرێک وێنەی تەواوی شەقام و کۆڵانەکان بە کلیکێک نیشان دەدات.
پیاوێکی دانیشتووی شاری لیمای پایتەخەتی پیرۆ بە رێککەوت ژنەکەی دەبینێت کە پیاوێک سەری خستۆتە سەر کۆشی و لەسەر کورسی شەقامێک کات بەسەر دەبەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیل، بەهۆی ئەم وێنانەوە، ئەو ژن و مێردە لە یەکتر جیابوونەتەوە و پاشان پیاوەکە وێنەکانی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردۆتەوە.
گوگڵ ماپس کامێرای 360 پلە بەکاردەهێنێت بۆ گرتنی ئەو وێنانە تاکو بەکاربەرانی بتوانن تەواوی رووی شەقام و کۆڵانەکان ببینن.
ئەمە یەکەمجارە نییە ئەو خزمەتگوزارییەی گوگڵ کێشە دروست دەکات، پێشتر لە رێگای گوگڵ ماپس، ساتی سێکسکردن و دزی نەزاندراو ئاشکراکراوە.
H.J