به‌ڤیدیۆ.. له‌و باوه‌ڕه‌دابوون مردووه دوای 11 رۆژ له ناشتنی له‌گۆڕه‌كه‌ی ده‌رهێندرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
چیرۆكێكی نامۆ له یه‌كێك له شاره‌كانی به‌رازیل روویدا، كاتێك ئافره‌تێكیان به هه‌ڵه به‌زیندوویی له‌گۆڕنا و، دوای 11 رۆژ دووباره له‌گۆڕه‌كه‌ی هێنایانه ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، رۆز ئه‌نجیلا ئه‌لمیدای 37 ساڵان، هه‌وڵی زۆری داوه دوای ناشتنی له تابووته‌كه‌ی رابكات و له‌گۆڕه‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئه‌نجام بوون.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س گوێیان له ده‌نگی قیژاندن و ته‌قه‌ته‌ق ده‌بێت كه له‌گۆڕه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت، كه‌س و كاری ئافره‌ته‌كه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، دواتر له رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه له گۆڕ ده‌رده‌هێندرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام كار له‌كار ترازابوو و ئه‌مجاره‌یان به‌ڕاستی گیانی له‌ده‌ستدابوو.
كاتێك گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه، دوای هه‌ڵگرتنی سه‌ری تابووته‌كه‌ی، خه‌ڵكه‌كه ده‌ست له پێیه‌كانی ده‌ده‌ن، هه‌ستی پێده‌كه‌ن كه هێشتا قاچه‌كانی گه‌رمن، هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه كه هێشتا زیندووه و داوای ئه‌مبوڵانسی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن. دوای گه‌یاندنیشی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رله‌ماوه‌یه‌كی كه‌م گیانی له‌ده‌ستداوه.
پێشتر له 28ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان مردنی رۆز ئه‌نجیلای راگه‌یاندبوو و رۆژی دواتر به‌خاك سپێردرابوو، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كه ماڵه‌كانیان له‌نزیك گۆڕستانه‌كه‌یه گوێیان له‌ده‌نگی قیژاندن ده‌بێت كه له گۆڕه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت، دوای 11 رۆژ له ناشتنی له 9ی ئه‌م مانگه له‌گۆڕه‌كه‌ی ده‌رده‌هێندرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگای حه‌سره‌ت و داغی خانه‌واده‌ی رۆز ئه‌نجیلا ئه‌وه‌یه، ئه‌وان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كاتێك ته‌رمه‌كه‌یان ناشتووه، هیچ برینێك له‌سه‌ر جه‌سته‌كه‌ی نه‌بوون، به‌ڵام دوای ده‌رهێنانی، چه‌ندین شوێنێك له نێوچه‌وان و ده‌ست و په‌نجه‌ی درووست بریندار ببون، خوێنیش له‌ناو تابووته‌كه‌دا هه‌بوو، كه وه‌ك باس ده‌كرێت، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له گۆڕه‌كه‌ی، ده‌ست و په‌نجه و نێوچه‌وانه‌كه‌ی بریندار بووه و، بزماره‌كانی سه‌ری تابووته‌كه‌ش كه به‌توندی داكوترابوون، به‌ته‌واوه‌تی له‌ق و شل ببوونه‌وه.
راپۆرته‌كانیش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی دوای 11 رۆژ له‌ناشتنی هێشتا جه‌سته‌ی گه‌رم بوو، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه كه به‌ر له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌ك خانه‌واده‌كه‌ی رۆز ئه‌نجیلا جه‌خت ده‌كاته‌وه، له ته‌مه‌نی 7 ساڵیه‌وه كچه‌كه‌یان تووشی نه‌خۆشی نۆره‌دڵێ ببوو و بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامی وه‌رده‌گرت.
هه‌روه‌ها براكه‌ی به‌ناوی ئیسمارا ئه‌لمیدا ده‌ڵێت: "ئێمه سكاڵا له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك تۆمار ناكه‌ین كه هه‌واڵی مردنی خوشكه‌كه‌می راگه‌یاندووه و خۆمان ناخه‌ینه هیچ گێچه‌ڵێكه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین، ئایا هیچ كه‌سێك دوای 11 رۆژ له مردنی جه‌سته‌ی به گه‌رمی ده‌مێنێته‌وه؟ باویژدانی خۆیان ئاسووده بكه‌ن".