"ديكتاتۆره گهنجهكه" ئەشکەنجەی ئەو کەسانە دەدات کە وەك خودایەك سەیری ناکەن
K24 – ههولێر:
کیم جۆنگ ئون، سهرۆكى كۆرياى باكوور، كه به "ديكتاتۆره گهنجهكه" بهناوبانگه، لە کردەوەیەکی نوێیدا هەموو ئەو کەسە ئاینییانەی وڵاتەکەی سزا و ئەشکەنجە دەدات، کە رێز لە سەرکردەی وڵات ناگرن و وەك "خودایەك" سەیری ناکەن.
ئەو خەڵكانەی کۆریای باکووریان جێهێشتووە، ئەو راستيهيان ئاشكرا كردووه و دەڵێن "ئازادی ئاینی لە وڵاتەکەیان زۆر ئهستهم بووە".
راپۆرتێكی نهێنی کە بەم دواییە لەلایەن ويلايهتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات، کە زیاتر لە ١٢٠ هەزار، بەندکراوی سیاسی هەیە و زۆرینەشیان هۆکاری بەندکردنەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ئاینی.
بەهەمان شێوە لە راپۆرتێکی ساڵانەدا بۆ ساڵی ٢٠١٦ لەسەر ئازادی ئاینی جیهانی، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوه، "زۆرداری حکومەتی کۆریای باکوور زۆر زیادیکردووە، زیندانەکان پڕبوونە لە ئەشکەنجەدانی خەڵکی وڵاتەکەی، بەندکردنی زۆرینەشیان بەهۆکاری سیاسی و ئاینییەوەیە".
لە رابردوودا کیم جۆنگ ئون خەڵکی وا راهێناوە، کە وەك خودایەك سەیری خێزانەکەیان بکەن و بیان پەرستن، بەڵام لە ئێستادا خەڵکانێکی زۆر دژی ئەو کارەی کیم جۆنگ ئون وەستاونەتەوە. له بهرامبهريشدا ئهو دەیەوێت، باشترین رێگا بگرێتەبەر تا بیر و باوهڕی خەڵکەکەی وەك ئەوەی خۆی ويستوویەتی بهێڵێتەوە.
زۆرێك له خەڵکی پهيڕهوكارى ئاينهكانى ديكه لەو وڵاتەدا بە نهێنی و لە ژێر تونێلەکاندا ئەرکی ئاینی خۆیان بەجێدەهێنن.