پیاوێكی ئه‌رجه‌نتینی 22 ساڵه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر كچه‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
دادگای ئه‌رجه‌نتین، سزای زیندانیكردنی 13 ساڵی به‌سه‌ر پیاوێكدا سه‌پاند، به‌ناوی دۆمینگۆ بۆلاشيۆ، 56 ساڵ، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچه‌كه‌ی كه ماوه‌ی 22 ساڵه وه‌كو كۆیله‌ی سێكسی به‌كاریهێناوه.
بۆلاشیۆ له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 ده‌ستگیركرا، دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی بۆ پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی لاس تیرماس دی ریۆ هۆندۆ ئاشكرای كرد، 22 ساڵ زیاتره له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر و تا ئێستاش 8 منداڵی له باوكی هه‌یه.
به گوێره‌ی دادگای سانتیاگۆ دێل ئیستیرۆی باكووری ئه‌رجه‌نتین، كه‌سوكاره نزیكه‌كانی ئه‌و پیاوه، ئاگاداری رووداوه‌كه بوونه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه كچه‌كه رزگار بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه سكاڵای له‌سه‌ر باوكی تۆماركردووه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه و منداڵه‌كانی.
دواى ئه‌وه‌ی له پشكنینی دی ئێن ئه‌ی ده‌ركه‌وت، بۆلاشیۆ باوكی هه‌ر هه‌شت منداڵه و ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌ی، دادگا بڕیاری زیندانیكردنی 12 ساڵ و 8 مانگی بۆ ده‌ركرد.
هه‌رچه‌نده له كاتی دادگاییكردنه‌كه‌دا به رێنمایی پارێزه‌ره‌كه‌ی، بۆلاشیۆ هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كرد و بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی په‌شیمانی به رووخسارییه‌وه دیار نه‌بوو، له ناو به‌ندیخانه‌شدا، به "دێوه‌كه" ناسراوه.
به گوێره‌ی وێبسایتی میترۆی به‌ریتانی، نزیكه‌ی 50 شایه‌تحاڵ، له كه‌سوكاره نزیكه‌كانییان ئاماده‌بوونه.
له ئێستاشدا له‌و هه‌شت منداڵه، رێگه به شه‌شیان دراوه بچنه‌وه ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ دایكیان بژین، دووانیشیان له ژێر چاودێری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدان.
وێڕای ئه‌وه‌ی كچه‌كه بووه‌ته قوربانی له‌لایه‌ن نزیكترین كه‌سییه‌وه، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر و یه‌كێك له منداڵه‌كانیشی گێچه‌ڵی سێكسی پێكراوه، چونكه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه ده‌ستگیر بكرێت.